دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە لە سێدارە دران

هەنگاو: دوو هاووڵاتی کە بە هۆی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە لە سێدارە دران.

٢٤ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٢:١٢

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتی کە بە هۆی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە لە سێدارە دران.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ (١٥ی مارسی ٢٠٢٢)، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە بە ناوەکانی پەیمان باباخانی و میرعەلی حوسێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ئەم دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

شایانی باسە ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ ٤ بەندکراوی دیکە گوازرانەوە ژووری تاکە کەسی و چوار کەسەی دیکە دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە بنەماڵەی کوژراوەکان گەڕێنرانەوە بەندەکانی خۆیان.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە