دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان لە کەرەج و ئیسفەهان لەسێدارە دران

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەکانی کەرەج و ئسیفەهان جێبەجێ کراوە.

١٤ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٦:٥٩

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەکانی کەرەج و ئسیفەهان جێبەجێ کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “موجتەبا توندڕەو” تەمەن ٤٥ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە.

موجتەبا توندڕەو ١٧ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشممە ١١ی گەلاویژ (٢ی ئاگۆست)،  سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ئەرسەلان کەریمی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کراوە.

ئەرسەلان کەریمی تەمەن ٣٣ ساڵ و باوکی ٢ منداڵ بووە و ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادده سڕکەرەکانەە دەستبەسەر و سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە