دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان دوای ٧ ساڵ بەندکران ئازاد کران

حوسێن ئیبراهیم حەمزە و جەماڵ یووسفی دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان، دوای حەوت ساڵ بەندکران بێ یەک ڕۆژ مافی مرەخەسی، ئەمڕۆ یەکشەمم

٢٥ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ٠٤:٥٥

 

هەنگاو: یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

حوسێن ئیبراهیم حەمزە و جەماڵ یووسفی دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان، دوای حەوت ساڵ بەندکران بێ یەک ڕۆژ مافی مرەخەسی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ئازاد کران.

هەنگاو زانیویەتی کە جەماڵ یووسفی و حوسێن ئیبراهیم حەمزە، دوای ٧ ساڵ ناڕوونی چارەنووسیان لە بەندیخانەکانی ئورمیە، بۆکان و مەهاباد دواجار لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوودا لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس دانیشتنی دادگاکەیان لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد بەڕێوە چووە بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەر کامەیان سزای ٥ ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە و ئەو سزایە لە ڕۆژانی ڕابردوودا پێیان ڕاگەیەندراوە.

حوسێن ئیبراهیم حەمزە تەمەن ٤٤ ساڵ و جەماڵ یووسفی لە ساڵی ٢٧١٥ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازرانەوە.

ئەو دوو بەندکراوە سیاسییە پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوەکانیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرانەوە و پاش دوو ساڵ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان گوازرانەوە.

حوسێن ئیبراهیم حەمزە جەماڵ یووسفی ساڵی ڕابردوو بە شێوەیەکی لە ناکاو لە بەندیخانەی بۆکانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد گوازرانەوە و هەتا کاتی ئازادی لەو بەندیخانەیە ڕاگیرابوون.

حوسێن ئیبراهیم حەمزە و جەمال یووسفی لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا بێبەش کراون لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، هەروەها مافی مرەخەسیشیان پێ نەدراوە.

 


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە