دوو بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە گوازرانەوە ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: دوو هاووڵاتی کە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی بەڕێوەچوونی حو

٢٠ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١١:٥٤

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتی کە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارە بۆ  ژووری تاکەکەسی گوازرانەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١١ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩) دوو هاووڵاتی بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە بۆ بەریوەچوونی حوکمی سێدارە خراونەتە ژووری تاکەکەسی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە کە لە بەندی ٣و ١٤ی بەندیخانەی ئورمیە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە (مەیسەم قوربان نژاد) و (مێهدی مستەفازادە ڕاگەیاندووە.

ئەو دوو هاووڵاتیە بە تۆمەتی کووشتنی ئەنقەست لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە