دوو بەندکراوی کورد لە ئورمیە لەسێدارە دران

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

٢٤ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٠٩:٣٢

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی”هەنگاو”، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە(٢٤ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ١٤ی مەی ٢٠١٨) حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم دوو کەسەی “خەلیل ئاگووش” خەڵکی ماکۆ و “سوهەیل میربەخش” خەڵکی ئورمیە ڕاگەیاندووە.

ئەم دوو هاووڵاتیە بە تاوانی کوشتنی ئەنقەست لەلایەن دەزگایی قەزایی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو.

خەلیل لە لە ٦ ساڵ پێش و و سوهەیل لە لە ٤ ساڵ پێشەوە  لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ڕاگیراون.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسـێدارە دانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە میدیا حکومەتییەکانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە