دوو بەندکراوی کورد لە ئورمیە لەسێدارە دران

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی لەسێدارە دانی هاووڵاتیانی کورد، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

٥ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٠٠:١٢

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی لەسێدارە دانی هاووڵاتیانی کورد، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی (٥ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٢٧ی ژوئیەی ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بەڕێوە چوو.

هەتا ئێستا تەنیا ناسنامەی یەکێک لەو کەسانە بە ناوی ”جەهانگیر نەوجەوان“ کوڕی ڕەسووڵ بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

ناسنامەی ئەو بەندکراوی  دیکە کە لەسێدارە دراوە و ئەویش کورد و خەڵکی ئورمیەیە، هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

ئەو دوو بەندکراوە کوردە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و  لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

لە سێدارە دانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان لە حاڵێکدایە کە لە ٨ مانگ پێشەوە ئەو کەسانەی کە بەو تۆمەتە دەستبەسەر وحوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، حوکمەکەیان ڕاگیراوە و تەنیا دوو کەسی دیکە لە بەندیخانەی کرماشان ئەو حوکمەیان جێبەجێ کراوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە