دوو خوێندکاری زانکۆی سنە ئازاد کران

هەنگاو: دوای تێپەڕینی ١١ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی سێ خوێندکاری زانکۆی سنە، دوو کەسیان بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

٥ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٢٠:٠١

 

هەنگاو: دوای تێپەڕینی ١١ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی سێ خوێندکاری زانکۆی سنە، دوو کەسیان بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٥ی ژانویەی ٢٠٢٠(، دوو خوێندکاری زانکۆی کوردستان بە ناوەکانی ”موسلیم سولەیمانی“ و ”ئەرشەد ئەتابەک“ بە دانانی بارمتە ئازاد بوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە نێردراوە، بە هۆی ئەوەی نەتوانراوە بارمتەی ”زانیار ئەحمەدپوور“ لە کاتی پێویست دابین بکرێت، ناوبراو ئازاد نەکراوە و بڕیارە سبەی ئازاد بکرێت.

ئەو سێ خوێندکارە کوردە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٥ی ژانویەی ٢٠٢٠)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دوای گردبنووەوەی ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆی سنە بە مەبەستی شەڕمەزارکردنی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لەلایەن سپای پاسدارانەوە، دەستەبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە