دوو مێرمنداڵی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سەوڵاوا بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: دوو مێرمنداڵی خەڵکی گوندی بۆڕیەر سەر بە شاری سەوڵاوا کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوون، بە شێوەی.

٣٠ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٩:٣٣


هەنگاو: دوو مێرمنداڵی خەڵکی گوندی بۆڕیەر سەر بە شاری سەوڵاوا کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوون، بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٩ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، ئاریا ئەمینی تەمەن ١٦ ساڵ و هەورام نادری تەمەن ١٧ ساڵ دوای ٢٤ کاژمێر دەستبەسەر کران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کراون.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو دوو مێرمنداڵە کە خزمی یەکترن وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، هەورام و ئاریا بە هۆی ئەوەی تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون و بڕیارە بە زوویی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دادگایی بکرێن.

ئەو دوو مێرمنداڵە کاتژمێر ٤ی بەیانی ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای سەوڵاوا دەستبەسەر کرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە