دەستبەسەر کرانی دوو مێرمنداڵ لە سەوڵاوا

هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سەوڵاوا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو مێرمنداڵی خەڵکی گوندی ”بۆڕیەر“یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

٢٩ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٠٧:٣٢


هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سەوڵاوا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو مێرمنداڵی خەڵکی گوندی ”بۆڕیەر“یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ڕۆژی جوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا هەڵیانکوتاوەتە سەر گودنی ”بۆڕیەر“ و دوو مێرمنداڵیان بە ناوەکانی ”ئاریا ئەمینی“ تەمەن ١٦ ساڵ و ”هەورام نادری“ تەمەن ١٧ ساڵیان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا کاتژمێر ٤ی بەیانی ترس و دڵەڕاوکێیان خستووەتە ناو گوندی بۆڕیەر و ماڵی باووکی ئەو دوو مێرمنداڵەیان گەمارۆ داوە و تەنانەت لەکاتی دەستبەسەر کردن ئیزنیان نەداوە کە جلەکانیان لە بەر بکەن.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەو ئاریا و هەورام بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردسانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە