دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە بارمتەی قورس ئازاد کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتەوە هەر کامەیان حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو

٢٦ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٥:٥٨


هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتەوە هەر کامەیان حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی " نەوید( رێبوار) سەید محەمەدئ" و خالێد سەید محەمەدی" کە ئامۆزای یەکترن. و ماوەیەک پێش لە لایەن دەزگای داودوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی " سیخۆڕی بۆ وڵاتە دژبەرەکان" هەر کامەیان حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد و ٤٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کران.


ئەو حوکمە لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی پیرانشار بە سەر ئەو دوو کەسەدا سەپاوە و دوای ئەوەی پارێزەرەکەیان تانەی لە بڕیاری دادگای بەرایی داوە، دۆسیەکەیان بەڕێکراوە بۆ دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە.


ئەو دوو هاووڵاتییە رۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٠( ٢ی مەی ٢٠٢٠) لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون. شایانی باسە کە رێبوار سەید محەمەدی هەواڵنێری فەرمانداریی پیرانشار و دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە