پیرانشار/ هەواڵنێرێکی دەنگ و ِڕەنگی ئێران حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی سیخۆڕی حوکمی ١٤ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.
هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی سیخۆڕی حوکمی ١٤ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە رۆژانی رابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی " نەوید( رێبوار) سەید محەمەدئ" و خالێد سەید محەمەدی" کە ئامۆزای یەکترن، لە لایەن دەزگای داودوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی " سیخۆڕی بۆ وڵاتە دژبەرەکان" هەر کامەیان حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
ئەو دوو هاووڵاتییە رۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٠( ٢ی مەی ٢٠٢٠) لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون. شایانی باسە کە رێبوار سەید محەمەدی هەواڵنێری فەرمانداریی پیرانشار و دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامییە.
ئەو دوو هاووڵاتییە پاش دەستبەسەرکران گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای ئورومیە و دوو حەوتوو لەمەوبەر پاش کۆتایی لێکۆڵینەوەکان گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە و ئیستا لەو بەندیخانەیەدان.