دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەلکی شنۆ بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرانەوە

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەز دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.

١٠ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١١:١١

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەز دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخرای مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شنۆ دوای ٧٠ ڕۆژ بەندکران لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ئورمیە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری شنۆ گوازراونەتەوە.

ڕەحمان یووسفی خەڵکی گوندی“سەوجە“ و کەماڵ قۆیتاس خەڵکی گوندی ”چەشمەگۆل“  ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (١٤ی دێسامبری ٢٠٢٠)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کرابوون.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەم دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری و پڕووپاگەندە بۆ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە