دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی کورد لە شنۆ

هەنگاو: ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شنۆ دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

٢٤ سەرماوەز ٢٧٢٠، ٢٢:١٥

 

هەنگاو: ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شنۆ دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (١٤ی دێسامبری ٢٠٢٠)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ڕەحمان یووسفی خەڵکی گوندی“سەوجە“ و کەماڵ قۆیتاس خەڵکی گوندی ”چەشمەگۆل“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری و پڕوپاگەندە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە