دوو چالاکی مەزهەبی کورد بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە

هەنگاو: چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی ئورمیە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی و هەروەها چالاکێکی مەزهەبی دەس

٢٥ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٢٢:٤١

 

هەنگاو: چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی ئورمیە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی و هەروەها چالاکێکی مەزهەبی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەهاباد دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (١٥ی امرسی ٢٠٢٠)، فەرشاد جەهش هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە کە ١٥ ڕۆژ پێش بە مەبەستی تێۆەڕاندنی سزای ٩ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

فەرشاد جەهش خوێندکاری کارناسی باڵای رشتەی بەرقی زانکۆی ئورمیە ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ١٣٩٩ (٢٢ی ژوئیەی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای دوومانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو دواجار زستان لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” لەڕێگای ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا کە ئەم سزایە بە هۆی ملکەچ کردنی بۆ بڕیاری دادوەر بۆ ٩ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “سەلاحەدین ئیفلیده” دوای مانگێک دەستبەسەر کران و تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە.

سەلاحەدین ئیفلیده ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (١٣ی فێوریەی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ ئومریە گوازرابوویەوە. ناوەندە ئەمنیەکان تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ گرووپە توندئاژۆ مەزهەبییەکانیان خستووەتە پاڵ ناوبراو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە