دوو چالاکی مەزهەبی گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: دوو چالاکی مەزهەبی کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکان بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراونەتەوە.

٢٣ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٢:٠٠

 

هەنگاو: دوو چالاکی مەزهەبی کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکان بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١١ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، دوو چالاکی مەزهەبی کورد بە ناوەکانی فەرشاد جەهش خەڵکی ئورمیە و ئیسماعیل عەلی پەروەری خەڵکی بۆکان دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراونەتەوە.

فەرشاد جەهش کە خوێندکاری کارناسی رشتەی بەرق لە زانکۆی ئورمیە بووە، ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٢ی ژوئیەی ٢٠٢٠) لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی حامید عەلی مەشکۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر کراوە.

ئیسماعیل عەلی پەروەری خەڵکی بۆکان مانگی گەلاوێژ لەگەڵ چەندین چالاکی مەزهەبیی دیکەی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

ئەو دوو بەندکراوە ئێستا لە بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە