دوو کچە خوێندکاری دەستبەسەر کراوی ئورمیە بۆ بەندیخانە گوازرانەوە

هەنگاو: لە ماوەی ڕابردوودا و دوای بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵک بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ رۆژاوای کوردستان، لە شارەکی ئی

٣ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٩:٣١

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕابردوودا و دوای بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵک بە مەبەستی  شەرمەزار کردنی هێرشی تورکیا بۆ رۆژاوای کوردستان، لە شارەکی ئیسلاماوای ئورمیە، چەندین هاووڵاتی ئەو شارە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە لانیکەم ٧ کەسیان دەستبەسەر کردووە کە دوو کەسیان کچ و خوێندکار بوون.

ناسنامەی ئەو دوو کچە خوێندکارە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە ”کەوسەر ئیسماعیلی“ و ”سومەیە ساکانی“ ڕاگەیەندراوە کە گوازراونەتەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە.

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە دەستبەسەر کرانی دوو کچە خوێندکار کردبوو.

هەمان ڕۆژ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە چوار هاووڵاتیی دیکەیان بە ناوەکانی “ڕەزا ئیسماعیلی، مەسعود جاویدی، کەیوان زارع و ئومید مەلکی” دەستبەسەر کردبوو.

هەروەها، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەر، هاووڵاتیەکی دیکە بە هەمان تۆمەت بە ناوی “ئومید موکەڕەم” دەستبەسەر و بۆ بەندی ٣ی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە