دوو کۆڵبەری دیکە لە کێلەشێن بریندار بوون ، لە دوو حەفتەدا ٦ کۆڵبەر لەو سنوورە بوونەتە قوربانی

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە سنووری کێلەشین بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

١٧ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٠:٤٠

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەر لە سنووری کێلەشین  بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، کاتژمێر ١٠ی شەوی چوارشەممە (١٦ی جۆزەردان ی ٢٧١٨/ ٦ی ژوئەنی ٢١٠٨) کاروانێکی کۆڵبەران لە سنوری کێلەشین کەوتنە کەمینی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بوونە قوربانی دەسرێژی گوللەی هێزەکانی ئێران.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرە بریندارەی کە خەڵکی شاری ئورمیەن “شەمەسەدین، ج” تەمەن ٣٢ ساڵ و “د. ی” تەمەن ٢٨ ساڵ ڕاگەیاندوە کە سینگ و لاقیان بە تووندی بریندار کراوە.

ئەم دوو کۆڵبەرە دوایی بریندار بوون بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی هەرێمی کوردستان لە شاری سۆران گواستراونەتەوە و ژێر چاوەدێری پزیشکیدان.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو” لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ٢ کۆڵبەر لە سنوری کێلەشین گیانیان لەدەست داوە و ٤ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە