دژایەتیی ئازادیی مەرجداری بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە سەقز دەکرێ

هەنگاو: بەرپرسانی بەندیخانەی شاری سەقز دژایەتیی ئازادیی مەرجداری بەندکروێکی سیاسیی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان کرد.

٢ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٩:٤٣

 

هەنگاو: بەرپرسانی بەندیخانەی شاری سەقز دژایەتیی ئازادیی مەرجداری بەندکروێکی سیاسیی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان کرد.

 بەپێی راپۆرتی رێکخروی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئیقباڵ زارعی بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری سەقز سەرەڕی تێپەڕکرنی ماوەی ۲ ساڵ لە حوکمەکەی دژایەتی لەگەڵ ئازادیی مەرجداری دەکرێ.

دژایەتی کردن لەگەڵ ئازادیی مەرجداری ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە لە کاتێکدای کە ناوبراو لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە چوونە مەرخەسی بێبەری بووە و یەکێک لە گورچیلەکانیشی تووشی ئازار بووە.

ئیقباڵ زارعی تەمەن ۳۳ ساڵ و خێزاندارە، کە مانگی پووشپەڕی ٢٧١٦  (٢٠١٦)  لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە سەقز دەستبەسەر کرا و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان، ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە