دەستبەسەر کرانی خوێندکارێکی کورد لە تاران

هەنگاو:خوێنکارێکی کوردی خەڵکی کرماشان لە خۆپێشاندانەکانی شاریاری تاران دەستبەسەر کراوە.

٥ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٤:٥٦

 

هەنگاو:خوێنکارێکی کوردی خەڵکی کرماشان لە خۆپێشاندانەکانی شاریاری تاران دەستبەسەر کراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٦ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، لە خۆپێشاندانەکانی شاریاری تاران، خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری سونقوڕ سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ناسنامەی ئەو خوێندکارە دەستبەسەرکراوەی”سەلمان میرزایی قانێع” تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی ئومیدعەلی خەڵکی ئاوایی “چەمچەم”ی سونقوڕ ڕاگەیاندووە.

سەلمان میرزایی قانێع  خاوەن بڕوانامە لیسانسی مێکانیکی زانکۆی ئازادی سونقوڕ بووە.

دوای ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی ناوبراو و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، چارەنووسی نادیارە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە