دەستبەسەر کرانی زیاتر لە ١٠ کەس لە شاری ڕوانسەر

هەنگاو: دوای کوژرانی ئەفسەرێکی هێزە ئینتزامییەکان لەشاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان، زیاتر لە دە هاووڵاتیی خەڵکی ئەو.

٣١ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٢:٣٥

 

هەنگاو: دوای کوژرانی ئەفسەرێکی هێزە ئینتزامییەکان لەشاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان، زیاتر لە دە هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە دە هاووڵاتیی خەڵکی ڕوانسەر بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتنی ئەفەسەرێکی هێزە ئینتزامییەکان بە ناوی حەسەن مەلەکی، دەستبەسەر کراون.

هەتا ئێستا تەنیا ناسنامەی یەکێک لەو دەستبەسەر کراوانە بەناوی جەلال بابایی بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە و ناسنامەی کەسانی دیکە کە زیاتر لە دە کەس بوون و یەکێکیشێان ژن بووە، ڕوون نەبووەتەوە.

شەوی سێشەممە (٢٣ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٤ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، چەند چەکداری نەناسراو ئەفسەریکی پایەبەرزی هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانیان بە ناوی حەسەن مەلەکی لە شاری ڕوانسەر دایە بەر دەستڕیژی گوللە و کوشتیان.

ئەم شەپۆلە دەستبەسەر کرانە لە حاڵێکدایە کە گروپی تێکۆشەرانی ئاڵای سوور، کە گرووپێکی چەکداری نزیک لە کۆمەڵەیە، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، بەرپرسیارێتی کوشتنی حەسەن مەلکی لبە ئەستۆ گرتبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە