کرووپێلی چەکداری نزیک لە کۆمەڵە بەرپرسیاریتی کوشتنی ئەفسەرێکی لە ڕوانسەر بە ئەستۆ گرت

هەنگاو: گرووپێکی چەکداری سەر بە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەفسەرێکی هێزە ئینتز.

٢٥ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٠٩:١٤

 

هەنگاو: گرووپێکی چەکداری سەر بە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەفسەرێکی هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانی لە شاری روانسەری گبە ئەستۆ گرت.

گروپی تێکۆشەرانی ئاڵای سوور، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، بەرپرسیارێتی کوشتنی حەسەن مەلکی لە شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان بە ئەستۆ گرت.

لەو بەیاننامەدا ڕاگەیەندراوە، ئەو ئەفسەرە ڕۆلێکی بەرچاوی لە ئازاردانی بنەماڵەی تێکۆشەرانی کورد و هاووڵاتیان هەبووە.

حەسەن مەلەکی، ئێوارەی سێشەممە (٢٣ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ١٤ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەپێش دەرگایی ماڵەکەی درایە بەر دەسرێژی گووللە.

ناوبراو، بەرپرسی ئیدارەی هێزە ئینتزامیەکانی شاری روانسەر بووە و لە ماوەی ڕابردوو لە ئیدارەی پۆلیسی هاتووچۆ بەرپرس بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە