کوژرانی ئەفسەرێکی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لەشاری ڕوانسەر

هەنگاو: ئەفسەرێکی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان کوژرا کرا.

٢٤ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٠٠:٤٢

 

هەنگاو: ئەفسەرێکی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان کوژرا کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە (٢٣ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٤ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، چەند چەکداری نەناسراو ئەفسەریکی پایەبەرزی هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانیان لە شاری ڕوانسەر دایە بەر دەستڕیژی گوللە و کوشتیان.

 هەواڵنێری هەنگاو لە شاری ڕوانسەر ناسنامەی ئەو ئەفسەرەی سەرگورد حوسێن مەلەکیانی ڕاگەیاندووە.

چەکدارانی نەناسراو دوای ئەوە ئەو ئەفسەرەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە، شوینەکەیان بەجێ هێشتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ هێز و لایەنێکی کوردی بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو ئەفەسەرەیان نەگرتوەتە ئەستۆ.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ئەفسەرە دەستێکی باڵای لە ئەزیەت و ئازاری خەڵکی ناوچەکە بەتایبەت شۆڤێرەکان هەبووە.

سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری ڕوانسەر ڕایانگەیاندووە کە دۆخی ئەو شارە بەتەواوەتی میلیتاریزە بووە و هەموو ڕێگاکانی چوونە دەرەوە لە شار بەتەواوەتی کۆنترۆڵ کراوە و پپشکنین ئەنجام دەدرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە