دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی یەکێک لە خوێندکارەکانی زانکۆی کوردستان

یەکێک لە خوێندکارەکانی زانکۆ کوردستان و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سەقز بە ناوی ماردین مودەیەن کە برینداریش بووە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و تا ئ

١٦ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٠:٣٢

 

هەنگاو: شەممە ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

یەکێک لە خوێندکارەکانی زانکۆ کوردستان و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سەقز بە ناوی ماردین مودەیەن کە برینداریش بووە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ماردین مودەیەن تەمەن ٢١ ساڵ، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢) لەلایەن ناوەندی پاراستنی زانکۆ ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی مودەیەن لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، ماردین چەند ڕۆژ پێش لە دەستبەسەرکرانی لە کاتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت بریندار بووە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی نگەرانی بنەماڵەکەی.

جێگای ئاماژەیە کە ماردین خوێندکاری بەشی «دامپزشکی» زانکۆی کوردستان و چالاکی مەدەنی و ئەندامی ڕێکخراوی هیوای زانست لە شاری سەقزە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە