دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی ئەشکان جەمشیدی خوێندکاری خەڵکی سنە

هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی ئەشکان جەمشیدی تەمەن ٢٠ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە د

١١ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٦:٣٦


هەنگاو: هەینی ١١ی خەرمانانی ٢٠٢٢

هەنگاو: خوێندکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی ئەشکان جەمشیدی تەمەن ٢٠ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەشکان جەمشیدی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی چوون بۆ شوێنی کارەکەی بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەشکان جەمشیدی خوێندکاری ئەندازیاری بیناسازی زانکۆی یەزدان پەنا لە شاری سنەیە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراوەتە پاڵ ئەشکان جەمشیدی لە بەر دەستدا نییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

هەوڵەکانی بنەماڵەی ئەشکان جەمشیدی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە