دەستبەسەرکرانی خوێندکارێکی زانکۆی ڕازی کرماشان

خوێندکارێکی زانکۆی ڕازی کرماشان بە ناوی مەتین چراغی، لە کاتی ناڕەزایەتییەکان بە مەبەستی شەرمەزار کردنی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

١٢ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٣:١٨


هەنگاو: سێشەممە ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢

خوێندکارێکی زانکۆی ڕازی کرماشان بە ناوی مەتین چراغی، لە کاتی ناڕەزایەتییەکان بە مەبەستی شەرمەزار کردنی کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی ناڕوونە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)مەتین چراغی خەڵکی شاری شاباد، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێنراوە.

دوای تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرایانی ئەم خوێندکارە کوردە، سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو لە ناوەندە پەیوەندیدارەکان، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

شیاو ئاماژە پێدانە، کە مەتین چراغی خوێندکاری کارناسی کارەبای زانکۆی ڕازی کرماشانە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە