دەستبەسەری کرانی پارێزەری هۆشمەند عەلیپور، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە لەلایەن سپای پاسدارانەوە

هەنگاو: یەکیک لە پارێزەرانی شاری سەقز کە پارێزەری بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارەی لە ئەستۆ بووە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی.

١١ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٦:٢٢


هەنگاو: یەکیک لە پارێزەرانی شاری سەقز کە پارێزەری بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارەی لە ئەستۆ بووە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستەبەسەر کراوە.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران رۆژی یەکشەەمە ٨ی پووشپەڕ ٢٧٢٠ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠) عەلی ساکنی یەکێک لە پارێزەرەکانی شاری سەقزیان لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ساکنی، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە دوایی چوار رۆژ دەستبەسەرکران لە دەستبسەرگەی ئیتلاعاتی سپای شەهرامفەری سنە، گوازراوەتەوە بۆ شاری سەقز و پەروەندەی ناوبراو لە لقی سێ بازپۆرسی سەقز بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە عەلی ساکنی هێشتا لە دەستبەسەریدایە و بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام و نەپاراستنی نهێنی دۆسیەی بەندکراوێکی سیاسی دەستبەسەر کراوە.

عەلی ساکنی پارێزەری هۆشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارەیە و بە تۆمەتی درکاندنی درکاندنی زانیارییەکانی دۆسیەی ناوبراوە دەستبەسەر کراوە.


عەلی ساکنی یەکێک لەو پارێزەرانەیە کە دەزگای دادوەریی بڕوای پێی هەبووە و بە پێی مادەی ٤٨ دەتوانێت دۆسیەی بەندکراوانی سیاسی و ئەمنی بە ئەستۆ بگرێت، شایانی باسە لە شاری سەقز تەنیا سێ پارێزەر ئەو مافەیان هەیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە