زانیار ئەحمەدی نیاز، خوێندکاری کورد حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: یەکێک لە خوێندکارە کوردەکان کەلە رووداوەکانی بەفرانباری ساڵی پار دەستبەسەر کرابوو، حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٢ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٥:٢٣

 

هەنگاو: یەکێک لە خوێندکارە کوردەکان کەلە رووداوەکانی بەفرانباری ساڵی پار دەستبەسەر کرابوو، حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، زانیار ئەحمەدی نیاز، خوێندکاری رشتەی ژمێریاری زانکۆ ئازاد لەلایەن لقی ٢٨ی دادگایی شۆرشی تاران بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی زستانی ساڵی ڕابردوو حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەم خوێندکارە کوردە تەمەنی ١٩ ساڵە و کوری حوسەین ئەحمەدی نیازی پارێزەری کوردە کە لە رێکەوتی (١٦ پووشپەری ٢٧١٨/ ٧ی ژوئیە ٢٠١٨) حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ئەم خوێندکارە کوردە لە مانگی بەفرانباری ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیونی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە