ساکار عەینی لە بەندیخانە تووشی کۆرۆنا بووە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد دوای گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

٢٥ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٢:٠٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد دوای گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ساکار عەینی، بەندکراوی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەهاباد کە ماوەیەک پێش لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیەوە بۆ بەندی قەرنەتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرابوویەوە، دوای ئەوەی ئاکامی پشکنینی کۆرۆنای ناوبراو ئەرێنی بووە، بۆ یەکێک لە ژوورەکانی بەندی ئەمنی ئەو بەندیخانەیە گوازراوەتەوە.

ساکار عەینی ڕۆژی سێشەممە ١١ی جۆزەردان (١ی ژوئەن) دوای ئەوەی کە ماوەی دەستبەسەرکرانەکەی بۆ جاری پێنجەم درێژکرایەوە، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرابوویەوە.

ساکار عەینی دەرچووی بەشی شارسازی زانکۆی ئورمیە ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری تاران دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە