شوناسی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی مهاباد ئاشکرا بوو

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد، چالاکێکی دیکەی خەڵکی مهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەس

١٢ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٢١:٥١

 

پشتیوانی هەنگاو بن

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد، چالاکێکی دیکەی خەڵکی مهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ ئورمیە.

بە گوێڕەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی مهاباد بە ناوی "ساکار عەینی"، لە لایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی تارانعوع دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ساکار عەینی، دەرچووی بەشی شارسازیی زانکۆی ئورمیە بووە و پاش دەستبەسەر کرانی لە شاری تاران، گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا لە ئورمیە.

بەم پێیە و بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراوە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سێ حەفتەی ڕابردوودا لانی کەم ١٣ هاووڵاتیی کورد لە مهاباد دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە