سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی مەسعوود قائید ڕەحمەتی، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣ی سێپتەمبەری

١٥ خەرمانان ٢٧٢٢، ٠٩:٥٨


هەنگاو: سێشەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢
 

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی مەسعوود قائید ڕەحمەتی، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە بەندیخانەی ناوەندی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەسعوود قائیدڕەحمەتی ساڵی ٢٧١٨ (٢٠١٨) لەلایەن هێزە ئینتزامییەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە مەسعوود تەنیا شۆفێری ئۆتۆمبێلێک بووە کە لە ناویدا مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و خۆی هیچ ئاگادار ئەم بابەتە نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە