سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ئیلام جێبەجێ کرا

٤ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٥:٣٦

 

هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە پێشتر بە هۆی کوشتنی بە ئەنقەست ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ (٢٣ی فێوریوەری ٢٠٢٢)، سزای سێدارەی لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوەی فەرشاد فەرزی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

فەرشاد فەرزی خەڵکی شاری مەلکشایی ئیلام بوو کە ٨ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە، هیچ هەواڵێک لەسەر بەڕێوەچوونی سزای سێدارەی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن میدیا حکومەتییەکانی ئێران بڵاو نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە