سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە کرماشان جێبەجێ کرا

هەنگاو: سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان کە بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست سزای سێداروی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا

٤ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٧:١٥

 

هەنگاو: سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان کە بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست سزای سێداروی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٢٥ی دێسامبری ٢٠٢١)، سزای  سێدارەی عەلی ڕەزا مورادی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دێزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند: “عەلی ڕەزا مورادی ٦ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو”.

لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە هەتا ئێستا لە لایەن میدیا نێوخۆییەکان و یان دام و دەزگا فەرمییەکانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە