سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە ئەراک جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئیلام بە ناوی مەهدی نوورکەرەمی تەمەن ٣٧ ساڵ بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢

٢٠ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٦:٠٨


هەنگاو: پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئیلام بە ناوی مەهدی نوورکەرەمی تەمەن ٣٧ ساڵ بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی و بێبەشکرانی لە مافی دوایین چاوپێکەوتن، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەهدی نوورکەرەمی خەڵکی شاری شیروان و چەرداول سەر بە پارێزگای ئیلام بووە و بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە مادە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.


هەنگاو زانیویەتی کە مەهدی نورکەرەمی ٣ ساڵ پێش لەلایەن هێزە ئینتزامییەکان لە شاری ئەراک دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. جێگای ئاماژەیە کە مەهدی نوورکەرەمی بە هۆی ئەوەی کە لەباری ماڵییەوە دەستکورت بوون لە کاتی دادگایی کردنەکەی نەیتوانیویە پارێزەر دابین بکات.

سەرچاوەکانی هەنگاو باسیان لەوە کردووە کە سزای سێدارەی مەهدی نوورکەرەمی لە کاتێکدا جێبەجێ کراوە کە بنەماڵەکەی ئاگادار نەبوون و ناوبراو لە مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە