سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان و کۆیەشت بە ناوەکانی محەممەد حەسەن کەهراری تەمەن ٢٧ ساڵ و مورتەزا تەیمووری ٢٨ ساڵە کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە م

١١ خەرمانان ٢٧٢٢، ١١:٠٧


هەنگاو: هەینی ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٢

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان و کۆیەشت بە ناوەکانی محەممەد حەسەن کەهراری تەمەن ٢٧ ساڵ و مورتەزا تەیمووری ٢٨ ساڵە کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جێبەجێکرانی سزای سێدارەی محەممەد حەسەن کەهراری خەڵکی شارۆچکەی دروودفەرامان سەر بە شاری کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەج و مورتەزا تەیمووری خەڵکی کۆیەشت بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکەنیان جێبەجێ کراوە و دوای جێبەجێکرانی سزاکەیان بنەماڵەکانیان بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان ئاگادار کردووەتەوە.


جێگای ئاماژەیە کە محەممەد حەسەن کەهراری و مورتەزا تەیمووری ٢ ساڵ پێش لە دوو دۆسیەی جیادا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان لە شاری ئەراک ناوەندی پارێزگای مەرکەزی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەولیایی سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە