سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد جێبەجێ کرا

هەنگاو: سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرکەانەوە ئەو سزایەیان بە سەردا سەپاب

١٢ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٠:٠٢

 

هەنگاو: سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرکەانەوە ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٣ی جولای ٢٠٢١)، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی شەهریار ئەمیری خەڵکی شنۆ و ناسر ئازموودە خەڵکی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سیدارەیان بە سەردا سەپابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی شەهریار ئەمیری، ناوبراو تەمەنی ٤٢ ساڵ بووە و ٣ ساڵ پێش دەستبەسەر کراوە و بە هیچ جۆرێک دەستی لەو دۆسیەدا نەبووە کە بەو بۆنەیەوە سزای سێداەی بەسەردا سەپاوە. جێگای ئاماژەیە کە باوکی شەهریارش هەر لەو دۆسیەدا سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە