سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی وەحید بێهمەرام خەڵکی ئورمیە و قلیچ شکویی خەڵکی گوندی نیچەڵان سەر بە شارۆچکە سێرو کە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانی کر

٢٠ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٢:٢٠

 

هەنگاو: هەینی ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی وەحید بێهمەرام خەڵکی ئورمیە و قلیچ شکویی خەڵکی گوندی نیچەڵان سەر بە شارۆچکە سێرو کە پێشتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی هەینی ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو هاوڕێ لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی محەممەد ڕەزا قوربانی لە بەندی تایبەت بە تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان (بەندی ١٥ی پێشوو) بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرابوونەوە.

لە سەر چارەنووسی محەممەد ڕەزا قوربانی زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە.

محەممەد ڕەزا قوربانی و قلیچ شکویی پێشتر لە دۆسیەکەی هاوبەشدا لەلایەن دادگای بەراییەوە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو کە ئەم سزایە دواتر لەلایەن دادگای بەرزی وڵاتەوە هەڵوەشایەوە و گەڕێندرایەوە بۆ دادگای هاوئاست ئەو دادگایە کە سزاکەی بەسەریاندا سەپابوو. ئەو دوانە جارێکی دیکە و ئەمجارەیان لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو سزای سێدارەیان بە سەردا سەپایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە