سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە بەندیخانەی یەزد جێبەجێ کرا

سزای سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی ڕوباب دانایی، ئەمیر ئۆجاقی و حەیدەر هەیبۆزادە کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست و بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان سز

٣١ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٨:١٧


هەنگاو: هەینی ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

سزای سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی ڕوباب دانایی، ئەمیر ئۆجاقی و حەیدەر هەیبۆزادە کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست و بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٢١ی جولای ٢٠٢٢) لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمیر ئۆجاقی خەڵکی کرماشان بووە و ٦ ساڵ پێش لە شاری مێهریز سەر بە پارێزگای یەزد دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

هەواڵدەریی حاڵ وەش کە هەواڵەکانی بەلووچستان بڵاو دەکاتەوە لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە ڕوباب دانایی خەڵکی یەزد و حەیدەر هەیبۆزادە (بەراهوویی) تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری زابۆل بوون و بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە