سنە/ بەندکراوێک کە سزای سێدارەی لە سەرە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری ت

٢٦ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٣:٠١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی سنە گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٤ی ژانویەی ٢٠٢٠)، بەندکراوێک بە ناوی فاتێح قادری ٤٦ ساڵە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی سنەوە، بڕیارە سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە جێبەجێ بکرێت.

فاتێح قادری خێزاندار و خەڵکی گوندی دەل سەر بە شاری سەوڵاوایە کە نزیکەی سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی کەسێک بە ناوی ”ناسیح“ دەستبەسەر و دواتر سزای سێدارەی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە