سنە/ بەندکراوێکی کورد مەترسیی سێدارەی لەسەرە

هەنگاو: لانیکەم یەکێک لە بەندکراوانی مەحکووم بە سێدارە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ

٢ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٠:٤١


هەنگاو: لانیکەم یەکێک لە بەندکراوانی مەحکووم بە سێدارە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوەتەوە و مەترسیی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی لەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕژی یەکشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، بەندکراوێک بە ناوی ”مستەفای سەیفی“ تەمەن ٢٨ ساڵ بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی سێدارەکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە.

بنەماڵەی ئەو بەندکراوە کە نزیکەی پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی ئەنجامدانی قەتڵی ئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو، بۆ دوایین چاوپێکەوتن بانگ کراون.

ئەگەری ئەوەی ژمارەی ئەو بەندکراوانەی کە براونەتە ژووری تاکەکەسی زیاتر بێت لەئارادایە و ئەگەر نەتوانن ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوەکە بە دەست بێنن، ئەوا لە ڕۆژانی داهاتوودا حوکمەکەیان جێبەجێ دەکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە