سپای پاسداران بەرزاییەکانی شاری جوانڕۆی بوردمان کرد

هەنگاو: دوای تێکهەڵچوونە چەکدارییەکەی ئەمڕۆی جوانڕۆ، سپای پاسداران بەرزاییەکانی ئەو شارە بوردمان دەکات.

١٩ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٧:٣٧

 

هەنگاو: دوای تێکهەڵچوونە چەکدارییەکەی ئەمڕۆی جوانڕۆ، سپای پاسداران بەرزاییەکانی ئەو شارە بوردمان دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزکانی سپای پاسداران ڕۆژی جوارشەممە )١٩ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ١٠ی ژوئیەی ٢٠١٩)، چەندین جار بەرزاییەکانی گنودی بێوڵەی جوانڕۆیان تۆپباران کردووە.

ئەو تۆپبارانە دوای تێکهەڵچوونە چەکدارییەکەی ئەمڕۆی کە لەنێوان هێزێکی کوردستانی و سپای پاسداران هاتە ئاراوە و لەئاکامدا کوژرانی دوو پاسداری لێکەوتەوە، ئەنجام دراوە.

هەتا ئێستا هیچ حیزبێک بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە لایەنی شەڕەکە هێزەکانی پژاک بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ تێکهەڵچوونێکی دیکە هەر لەو شوێنە ڕووی داوە بەڵام زانیاری زیاتر لە بەر دەست دا نییە.

لەلایەکی دیکەوە، کۆپتەرەکانی سپای پاسداران بە سەر ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە و سەرچاوەکانی هەنگاو باسیان لەوە کردووە کە هێڵی ئینتەرنەت و تەلەفوونی شارەکانی ڕوانسەر، جوانڕۆ و پاوە تووشی کێشە بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە