شەڕ و تێکهەڵچوون لە جوانڕۆ هاتە ئاراوە و دوو ئەندامی سپای پاسداران کوژران

هەنگاو: بەرەبەیانی ئەمڕؤ لە نزیک جوانڕۆ تێکهەڵچوونێکی چەکداری هاتە ئاراوە و دوو ئەندامی سپای پاسداران کوژراون.

١٩ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٠:٢٨

 

هەنگاو: بەرەبەیانی ئەمڕؤ لە نزیک جوانڕۆ تێکهەڵچوونێکی چەکداری هاتە ئاراوە و دوو ئەندامی سپای پاسداران کوژراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی چوارشەممە (١٩ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ١٠ئ ژوئیەی ٢٠١٩) تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی  ئۆپۆزێسیۆنی حکومەتی ئێران و سپای پاسداران لە گوندی بێوڵەی جوانڕۆ رووی داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا دوو ئەندامی سپای پاسداران کە خەڵکی جوانڕۆ و ئیلام بوون کوژراون.  ناسنامەی ئەو ئەندامەی  سپا کە خەڵکی جوانڕۆ بووە، محمەمەد خان سلێمانی نەسەب ڕاگەیەنراوە. هەروەها دوو پاسداری دیکە بە ناوەکانی " لایق سەیدی"  و "رەئووف زارعی" بریندار بوون  کە بە مەبەستی چاەرەسەریی پزیشکی گوازراونەتەوە بۆ کرماشان.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە  هیچ حزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەتی ئێران، بەرپرسیارەتی خۆی بە نیسبەت تێکهەڵچوونە ڕانەگەیەیاندووە و میدیاکانی سپای پاسداران هیچ هەوڵێکیان لەسەر ئەم شەڕە بڵاو نەکردووەتەوە..


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە