سۆران دانشوەر چالاکی خوێندکاری کورد لە زانکۆی تەورێز دەرکرا

هەنگاو: چالاکێکی خوێندکاری کورد سەرباری سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەی زانستی دوکتۆرای فەلسەفە لە زانکۆی تەورێز، بە شێوەی نایاسایی و لەژێر گوشاری ئ

٢٣ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٧:٢٣

 

هەنگاو: چالاکێکی خوێندکاری کورد سەرباری سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەی زانستی دوکتۆرای فەلسەفە لە زانکۆی تەورێز، بە شێوەی نایاسایی و لەژێر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعات لە مافی درێژەدانی خوێندن بێبەش کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سۆران (موسلیم) دانشوەر، چالاکی خوێندکاری خەڵکی مەریوان سەرباری ئەوەی کە لە تاقیکردنەوەی زانستی بۆ دوکتۆرای فەلسەفەی تەورێز سەرکەوتنی بە دەست هێناوە، دوای دوو مانگ لە کرانەوەی زانکۆکان ئاگادار کراوەتەوە کە دەرکراوە و لەو ماوەیەدا مافی بەشداری کردن لە پۆلەکانی خوێندنی پێنەدراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە خوێندکارییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای ئەوەی سەردانی بەشی کارگێڕی زانکۆی تەورێزی کردووە، لەلایەن بەرپرسانی زانکۆوە ئاگادار کراوەتەوە کە ئیدارەی ئیتلاعات ڕێگرە لە درێژەدانی خوێندنی و لە ژێر گوشارەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە زانکۆ دەرکراوە.

جێگای ئاماژەیە سۆران دانشوەر ١٠ ساڵ پێش لەکاتی خوێندن بۆ کارناسی باڵا و ساڵی ڕابردووش بۆپ دوکتورا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ئەستێرەدار کرابوو ، بەڵام بە دانی بەڵێنی درێژەی بە خوێندنەکەی دابوو.

لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین خوێندکاری کورد وەکوو دلێر ئەسکەندەری، ئارەش ساڵح، عیرفان ساعیدپەنا، وەحید بەهرامی و جەبار دەستباز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ئەستێرەدار کراون و دواتریش لەمافی خوێندن بێبەش کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە