سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: سێ بەندکراوی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ڕاگیرابوون، بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشكی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە گیانیان لە دەست داوە.

٢٠ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٣:٥٥

 

هەنگاو: سێ بەندکراوی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ڕاگیرابوون، بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشكی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٢٠ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١١ی سێپتامبری ٢٠١٨)، بەندکراوێکی کورد بە ناوی ”سەجاد جەماڵی فەرد“ بە هۆی پێڕانەگیشتوو پزیشکی و دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی بەندیخانە، گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە و لەماوەی حەفتەی رابردوودا، دوو بەندکراوی دیکەی کورد بە ناوەکانی ”غوڵامڕەزا توبراق قەلعە“ کە بە تۆمەتی قاچاخی مەشروب دەستبەسەر کرابوو و ”ڕەزا مەلەک ڕەزایی“ هەر لەو بەندیخانەیە و بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکییەوە گیانیان لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو. لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٨ هەتا ئێستا ٦ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە