سێ خوێندکاری زانکۆی کوردستان دەستبەسەر کران

هەنگاو: هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سێ خوێندکاری زانکۆی کوردستانیان بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران بە نیسبەت خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئ

٢٥ بەفرانبار ٢٧١٩، ٢١:٥١

 

هەنگاو: هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سێ خوێندکاری زانکۆی کوردستانیان بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران بە نیسبەت خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٥ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە سێ خوێندکاری زانکۆی کوردستانیان بە تۆمەتی بەشداری کردن و ڕێکخستنی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خوێندکاران بە نیسبەت شەرمەزار کردنی سپای پاسداران دوای بە ئەستۆ گرتنی خستنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە، دەستبەسەر کردووە.

یەکێک لە خوێندکارەکان لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە سێ خوێندکار بە ناوەکانی ”زانیار ئەحمەدپووڕ“، ”موسلم سولەیمانی“ خەڵکی شنۆ و ”ئەرشەد ئەتابەک“ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر  و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا خوێندکارانی زانکۆی کوردستان وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو کردەوەی سپای پاسداران کە گیان لە دەستدانی ١٧٦ کەسی لێکەوتەوە، حازر نەبوون لەسەر ئاڵای ئەمریکا کە لەلایەن بەرپرسانی زانکۆ لە سەر ڕێیان دانرابوو، بڕۆن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە