سێ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون / لە ماوەی ١٤ ڕۆژدا ٢٠ کۆڵبەر بوونەتە قوربانی

هەنگاو: سێ کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکانی کوردستان بوونە قوربانی و بە ئەژمارکردنی ئەم حاڵەتانە لە سەرەتای ساڵی زایینییەوە لانیکەم ٢٠ کۆڵبەری کورد قوربانی بوون.

٢٥ بەفرانبار ٢٧١٨، ١١:٤٧

 

هەنگاو: سێ کۆڵبەری دیکە لە سنوورەکانی کوردستان بوونە قوربانی و بە ئەژمارکردنی ئەم حاڵەتانە لە سەرەتای ساڵی زایینییەوە لانیکەم ٢٠ کۆڵبەری کورد قوربانی بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٢ی ژانویەی ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی ”سەڵماس“ بە هۆی سەرمابردووییەوە هەر دوو دەستی لە دەست دا.

هاشم خەڵکی گوندی چوار ستوونی سەڵماس بووە و کۆڵبەرێکی دیکەی هاوڕێی ئەو بە ناوی ”ئەیووب ئەمینی“  بە هۆی سەرمابردووییەوە گیانی لە دەست دابوو.

لەلایەکی دیکە و لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”سیروان حەسەن زادە“ تەمەن ٢٥ ساڵ لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

هەروەها، ڕۆژی پێنج شممەی ڕابردوو (٢٠ی بەفرانبار / ١٠ی ژانویە) کۆڵبەرێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ”ئیبراهیم ئەحمەدیان“ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی بانە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سێ دانە لە مۆغەرەکانی پشتی شکاوە.

ئیبراهیم خەڵکی گوندی جاندارانی مەهاباد و خێزاندارە (باوکی منداڵێک)، کە لە شاری ڕەبەت دادەنیشێت و کرێنشینە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا (سەرەتای ساڵی ٢٠١٩)، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٦ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٤ کەسیان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە