کۆڵبەرێک ڕەقی بردەوە و کۆڵبەریکی دیکەش لە ڕووباردا خنکا

هەنگاو: دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی ڕووداوی سروشتییەوە گیانیان لە دەست دا.

٢٤ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٨:٠١

 

هەنگاو: دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە سنوورەکانی پارێزگای ئورمیە لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی ڕووداوی سروشتییەوە گیانیان لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕؤ دووشەممە (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٤ی ژانویەی ٢٠١٩)، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”عوسمان ڕەمەزانی“ لە کاتی کۆڵبەری و کاتێک ویستوویە کە لە ڕووباری ”نۆکان“ بپەڕێتەوە، ئاو بردوویە و گیانی لە دەست داوە.

ئەو کۆڵبەرە لاوە خەڵکی گوندی داوودئاوای شاری سەردەشت بووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی خەڵکی دشوان سەر بە شاری سەڵماس، لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی سەرما و زوقمەوە ڕەق هەڵاتوە و گیانی لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوە ”ئەیووب ئەمینی“ کوڕی محەمەد ڕاگەیەندراوە.

بە پشتەبستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لەسەرەتای سالی ٢٠١٩ی زایینیەوە لانیکەم چوار کۆڵبەری کورد بە هۆی ڕووداوی سروشتی گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە