سێ کەسی دیکە لە گیراوانی نێ ئازاد کران

هەنگاو: سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی شارەدێی “نێ” سەر بە شاری مەریوان بە بارمتە ئازاد کران.

٢٥ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٨:٤٠

 

هەنگاو: سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی شارەدێی “نێ” سەر بە شاری مەریوان بە بارمتە ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٦ دێسامبری ٢٠٢١)، سێ کەس لە دەستبەسەرکراوانی شارەدێی نێ بە ناوەکانی محەمەد ئەحمەدی، فەرید درەخشانی و ئیدریس بەهرامی دوای مانگێک دەستبەسەر کران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتییە لەو ماوەیەی کە دەستبەسەر بوون لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون و ناوەندە ئەمنییەکان ئەوانیان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت تۆمەتبار کردووە.

ئەم سێ هاووڵاتییە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٣ی نۆڤەمبری ٢٠٢١) هاوڕێ لەگەل سێ کەسی دیکەی خەڵکی گوندی نێ بە ناوەکانی عەبدوڕەحمان ئەشتەک ، عەبدوڕەحمان ئەفشار و کەیوان مینویی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کران. عەبدوڕەحمان ئەشتەک ، عەبدوڕەحمان و ڕۆژی شەممە بە بارمتە ئازاد کران و چارەنووسی کەیوان مینوویی هێشتا نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە