سەردار کەرامەت بە پێ بەندی ئەلیکترۆنیی ئازاد کرا

سەردار کەرامەت بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە

٢٥ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٠٩:١٤

 

هەنگاو: شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

سەردار کەرامەت بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە پێ بەندی ئەلیکترۆنیی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شنۆ ئازاد کراوە.

سەردار کەرامەت (ئالانی) ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای شنۆ دەستبەسەر و پاش یەک حەفتە ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان بە دانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار پاییزی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی «هاوکاری کردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆوە سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

سەردار کەرامەت ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٥ی مارسی ٢٠٢٢)، دوای بانگ کران بۆ ژووری جێبەجێ کردنی سزاکانی شنۆ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ١٥ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە