سەردار کەرامەت دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە پاییزی ئەمساڵ سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

١٤ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٩:٠٥


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە پاییزی ئەمساڵ سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٥ی مارسی ٢٠٢٢)، سەردار کەرامەت هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ دوای سەردانی ژووری جێبەجێ کردنی سزاکانی شنۆ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ١٥ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

سەردار کەرامەت ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای شنۆ دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار بە تۆمەتی «هاوکاری کردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆوە سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە، سەردار کەرامەت خاوەن بڕوانامەی ئەندازیاری کشتوکاڵە و لەو ماوەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە