سەردەشت/ کوژران و برینداربوونی ٨ کۆڵبەر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا

هەنگاو: چوار کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری سەردەشت بریندار بوون و ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا بە تەقەی ڕاستەوخۆی

١٨ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٤:٥٤


هەنگاو: چوار کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری سەردەشت بریندار بوون و ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت بوونەتە قوربانی گەیشتە ٨ کەس.


بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ ( ژوئەنی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستانەکانی کانی دینارانی سەر بە شاری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم چوار کۆڵبەر بریندار بوون.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئەرسەلان عەبدوڵڵایی، عوسمان ساڵحی، هاوبیر ئیبراهیمی، ئیبراهیم ڕەسووڵی” بریندا کراون.


ڕۆژی ڕابردووش بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکان لە کوێستانەکانی سەردەشت کۆڵبەریک بە ناوی عومەر مەسلەحەتی کوژرا و سێ کۆڵبەری دیکە بریندا بوون.

ناسنامەی دوو کۆڵبەرەی کە دوێنێ بریندار بوون، ئومید کووشیار و رەحمان شایقی ڕاگەیەندراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە